بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
سەبارەت بە سبەینێ شەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و گەرماش 1-2 پلە نزمتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر :14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 11 پلەى سیلیزى
دهۆک : 13 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 13 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 1 پلەى سیلیزى
سۆران : 11 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 16 پلەى سیلیزى