وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەڕەنسا لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبنەوە



وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەڕەنسا گەیشتنە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ هەینی، جان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لەگەڵ ئانالینا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەردانێک گەیشتنە دیمەشق.

هەردوو وەزیر لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سووریا، بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئێستای سووریا و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان کۆدەبنەوە.

ئەمە یەکەم سەردانی وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و ئەڵمانیایە بۆ دیمەشقی پایتەختی سووریا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد.

بەرە بەیانی یەکشەممە،8ـی کانوونی یەکەمی 2024، هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا چوونە نیو دیمەشق و ڕژێمی سووریایان بە سەرۆکایەتیی بەشار ئەسەد ڕووخاند و کۆتاییان بە دەسەڵاتی دەیان ساڵەی ئەو بنەماڵەیەیان هێنا.

پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
پێت پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
“بەغداد پارە نەنێرێت، مووچەی مانگی 12 پاشەکەوت دەکرێت”
دوات “بەغداد پارە نەنێرێت، مووچەی مانگی 12 پاشەکەوت دەکرێت”
پەیوەنیدر