تەرمی شاخەوانەکەی سۆران هێنرایە خوارەوە



بە هەوڵی 50 ئەفسەر و کارمەندی بەرگریی شارستانی سۆران و کەسانی خۆبەخش، ئەمشەو تەرمی شاخەوانەکە لە چیای زۆزک هێنرایە خوارەوە.

ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، دوای ئەوەی کاتژمێر 2:45 خولەکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادارکرانەوە لە هەڵدێرانی هاووڵاتییەک لە چیای زۆزک، 10 تیم دەرچون بۆ شوێنی ڕووداوەکە.

 

ڕوونیشیکردەوە کە بەهۆی سەختی شاخەکە و نەبوونی ڕێگای ئۆتۆمبێل ناچار تیمەکانیان بەپیادە ڕەوی بەڕێکەوتن و کاتێک گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، دەرکەوت هاووڵاتییەژە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە و “هەرچەند لەلایەن تیمەکانمان هەوڵێکی زۆر درا و فریاگوزاری سەرەتایی بۆ ئەنجام درا بەڵام بێسوود بوو”.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “دواتر تیمەکانمان دەستیان کرد بە گواستنەوەی تەرمەکە بۆ خوارەوەی شاخ بۆ سەر شەقامی سەرەکی، ڕێگایەکی پڕ مەترسی و سەخت بوو چەند کاتژمێرێکی خایاند تا توانیمان تەرمەکە بهێنینە خوارەوە و دواتر ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کرا بۆ توێکاری پزیشکی”.

 

بەرگریی شارستانی سۆران ئەوەشی خستەڕوو نزیکەی 50 ئەفسەر و کارمەند و چەند هاووڵاتییەکی خۆبەخش بەشداریان لە هێنانەوەی تەرمی ئەو هاووڵاتییەدا کرد کە دانیشتووی سۆرانە و بەمەبەستی شاخەوانی لەگەڵ دوو هاوڕێیدا چووبوونە شاخەکە.

نرخی زێڕ بەرزبووەوە
پێت نرخی زێڕ بەرزبووەوە
مووچەی مانگی 11 بە چوار ڕۆژ دابەش دەکرێت
دوات مووچەی مانگی 11 بە چوار ڕۆژ دابەش دەکرێت
پەیوەنیدر