سووریا؛ ١٥ ملیۆن کەس پێویستیان بە چاودێریی تەندروستییە



وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانیی، ڕایگەیاند ١٥ ملیۆن کەس لە سووریا پێویستیان بە چاودێریی تەندروستیی ھەیە.

مارگارێت ھاریس، وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانیی لەبارەی دۆخی تەندروستیی لە سووریا دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد ڕایگەیاند، ڕێکخراوەکەیان لە ساڵی ٢٠١١وە تا ئێستا بەردەوامە لە پێشکەشکردنی یارمەتی مرۆیی و تەندروستیی بە سووریاییەکان.

وتیشی: “لەئێستادا، ١٥ ملیۆن کەس لە سووریا پێویستیان بە چاودێریی تەندروستیی ھەیە کە لەنێویاندا، سێ ملیۆن ئاوارە ھەن”.

باسی لەوەش کرد کە زۆربەی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان زیانی زۆریان بەرکەوتووە و لە توانایاندا نەماوە خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن.

جەختیشی لەوەش کردەوە کە ڕێکخراوی گشتیی تەندروستیی ھەوڵی زیاتر دەدات، بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی تەندروستی بەو کەسانەی کە لە سووریا پێویستیان بە چاودێری ھەیە و گوتی: “ھەوڵدەدەین چاودێری تەندروستی لەو ناوچانەی سووریا دابین بکەین کە ژمارەیەکی زۆر ئاوارە لێی نیشتەجێن”.

باسی لەوەش کرد کە سیستەمی تەندروستیی لە سووریا خراپ بووە و زۆربەی بنکە تەندروستییەکان وەک پێویست ناتوانن خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن.

ھەروەھا ڕاشیگەیاند کە لەئێستادا، ھیچ چارەسەرێکی خێرا بۆ کەرتی تەندروستیی لە سووریا نییە، بەڵام زۆرێک لە سوورییەکان بە شارەزاییەوە دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

وتیشی: “ئاسایی بوونەوەی سیستەمی تەندروستیی لە سووریا، پەیوەندارە بەو کەسانەوە کە خزمەتگوزاری تەندروستیی پێشکەش دەکەن و ئارەزوویان بۆ بەدیھێنانی ئەو خزمەتگوزارییە ھەیە، چونکە خزمەتگوزاری تەندروستیی لەسەر بنەمای باڵەخانە بوونی نییە، بەڵکو پەیوەندیدارە بە توانا و پاڵپشتی مرۆڤەوە”.

مووچەی مانگی 11 بە چوار ڕۆژ دابەش دەکرێت
پێت مووچەی مانگی 11 بە چوار ڕۆژ دابەش دەکرێت
زیانی ئاگرەکەی هەولێر ئاشکرا کرا
دوات زیانی ئاگرەکەی هەولێر ئاشکرا کرا
پەیوەنیدر