لەنزیک بازاڕی لەنگەی هەولێر ئاگرکەوتەوە و تەنها زیانی ماددی هەبوو.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2ـی کانوونی دووەمی 2025، لە نزیک بازاری لەنگەی هەولێر ئاگر له دوكانێكی جوانکاریی ئۆتۆمبێل كه‌وته‌وه و بەهۆیەوە ژماره‌یه‌ك دوكانی دیكه‌ش زیانیان به‌ركه‌وت.
موقه‌ده‌م شاخه‌وان، وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر، لەلێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند، سەرەتا ئاگرەگە له دوكانێكی فرۆشتنی جوانکاریی ئۆتۆمبێل كه‌وتوه‌ته‌وه و بەهۆی تەشەنەسەندنیەوە گەیشتۆتە كۆگایه‌كی قوماش و ئیسفنج کە لەپشت دوکانەکەوە بووە و به‌ته‌واوی سوتاوه، هەروەها دوو دوكانی دیکەش زیانیان بەرکەوتوە، کە هۆكاری ئاگره‌كه گڕگرتنی زۆپایه‌كی نه‌وت بووە.
وتیشی، 15 تیمی به‌رگری شارستانی گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕوداوه‌كه و كۆنتڕۆڵیان كردوه‌و زیانی گیانی نییه و زیانی ماددی به نزیكه‌ی 30 هه‌زار دۆلار ده‌خه‌ملێنرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە هەر ئەمرۆ ئاگر لە دوکانێکی نانەوا لە هەولێر کەوتەوە و دوو کەس برینداربوون.