میدیای ئیسرائیل زانیاری لەبارەی ئۆپەراسیۆنیکی هێزەکانی شەڵداغ بڵاوکردەوە و دەڵێت”ناوەندی بەرهەمهێنای مووشەک وێرانکرا”.
میدیای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، پێش کەوتنی دیمەشقی پایتەخت، سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی نیشتنەوەی ئەنجامدا لە شاری مەسیاف سەر بە پارێزگای حەمما ، ئەرکەکە لەلایەن 100 سەربازی یەکەی تایبەتی شەڵداغ ئیسرائیل ئەنجامدرا بە هاوبەشی لەگەڵ هێزی ئاسمانی و هێزی دەریایی ئیسرائیل ،
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەرکەکە بۆ لەناوبردنی ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی سەربازی و بەرهەمهێنانی مووشەکی وورد و ئاڕاستەکراو بوو ، ناوەندەکە لەژێر زەوی بە نهێنی لەلایەن ئێران دروستکرابوو.
هەر بەپیی زانیارییەکان، ئیسرائیل لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەستی بەسەر چەندین بەڵگەی نهێنی و گرنگدا گرتووە، کەلەناو ناوەندە نهێنییەکە بەجێمابوو، و هاوکات دوای بردنی بەڵگەکان و دڵنیابوونەوە، ناوەندە بەتەواوەتی لەلایەن ئیسرائیل لەناوبرا.
ئەرکەکە لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2024 پێش ڕووخانی ڕژێم و کەوتنی دیمەشق ئەنجامدرا .