چین لە یەک ساڵدا 10 ملیۆن ئۆتۆمبێلی وزەی نوێی بەرهەمهێنا



سەرۆکی چین بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ پەیامێکی پێشکەش بە گەلی چین کرد و دەستکەوتەکانی یەک ساڵی خستەڕوو.

شی جینپینگ، سەرۆکی چین، لە وتاریکدا بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینی ڕایگەیاند، بەرەوپێشچوونەکانمان لە سەرجەم بوارەکان زیاتربووە، و ئێستا بوینەتە سەرچاوەیەکی باڵا لە جیهاندا و خۆبژیوی و هەناردەمان زۆر زیادیکردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەساڵی 2024 دا، ئابووری چین سەرلەنوێ بەرزبووەتەوە و بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، و پێشبینی دەکرێت بەرهەمی ناوخۆیی چین لە ساڵی 2024دا 130 تریلیۆن یوان تێپەڕێنێت.

وتیشی، پیشکەوتنەکانمان تەنها لەڕووی ئابووری نییە، بەڵکو بەرهەمی دانەوێڵە و کشتوکاڵ زۆر لە باشیدایە، و بەرهەمی دانەوێڵە 700 ملیۆن تەنی تێپەڕاندووە، ئێستا قاپەکانی چین پڕ دەبن لە دانەوێڵەی چینی زیاتر.

شی جینپینگ راشیگەیاند، بواری تەکنەلۆجیا بوارێکی سەرەکی چین و دامەزراوەکانێتی، لەگەڵیشیدا گرنگیدان بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، و بۆ یەکەمجار چین لە ماوەی یەک ساڵدا زیاتر لە 10 ملیۆن ئۆتۆمبێلی وزەی نوێی بەرهەمهێنا.

ئیسرائیل پێش کەوتنی دیمەشق ئۆپەراسیۆنی کردبوو
پێت ئیسرائیل پێش کەوتنی دیمەشق ئۆپەراسیۆنی کردبوو
شەش باندی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤ دەستگیرکراون
دوات شەش باندی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤ دەستگیرکراون
پەیوەنیدر