شەپۆلێکی سەختی سەرما هەرێم دەگرێتەوە



کەشناسی عێراق پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی سەختی سەرما و سۆڵە و شەختە بۆ هەرێم دەکات و دەڵێت”لەزۆربەی ناوچەکان پلەکانی گەرما دێنە ژیر سفر”.

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، پێشبینی دەکرێت لە بەرەبەیانی سبەی هەینی، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزن و تا ڕۆژی دوو شەممە کاریگەرییەکانی بەردەوام بێت.

ڕاشیگەیاند، کاریگەری ئەو شەپۆلە سەرمایە  تا ئێوارەی رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەکرێت لەرۆژی دوشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکە بگرێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە بەرەبەیانی ئەمرۆوە شەپۆلێکی بەهێزی با و وشکە سەرما شاری سلێمانی و دەوروبەری گرتۆتەوە و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرجاو دابەزیون.

شەش باندی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤ دەستگیرکراون
پێت شەش باندی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤ دەستگیرکراون
هاووڵاتییەک لە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا
دوات هاووڵاتییەک لە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا
پەیوەنیدر