هاووڵاتییەک لە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا



بەرگری شارستانی سۆران هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەو هاووڵاتییەی ڕاگەیاند کە ئیوارەی ئەمڕۆ لە شاخی زۆزک هەڵدێرا.

لە بڵاوکراوەیەکدا، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئاگاداركراینه‌وه‌، ڕووداوێكی هه‌ڵدێران له‌ شاخی زۆزك هه‌یه،‌ كه‌ هاووڵاتیه‌كی دانیشتوی قه‌زای ناوه‌ندی سۆران ته‌مه‌ن 50 ساڵ به‌مه‌به‌ستی شاخه‌وانی له‌ شاخ هه‌ڵدێراوه‌.
ئاماژەی بەوەشداوە، دوای ئاگاداركرنه‌وه‌ تیمی بنكه‌ی به‌رگری شارستانی سۆران دیانا، گەیشتینە شوێنی ڕووداوەکە، بۆ ڕزگارکردنی هاووڵاتییەکە.

هاوکات وتەبیژی بەرگری شارستانیی سۆران رایگەیاندووە، هاووڵاتاییەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە، و خاوه‌نی هه‌فته‌بازاڕی دیانایه‌ و له‌ئێستاشدا له‌هه‌وڵدان بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی و راده‌ستكردنی به‌خانه‌واده‌كه‌ی.

شەپۆلێکی سەختی سەرما هەرێم دەگرێتەوە
پێت شەپۆلێکی سەختی سەرما هەرێم دەگرێتەوە
زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ حکومەت لێ درا
دوات زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ حکومەت لێ درا
پەیوەنیدر