زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ حکومەت لێ درا



مامۆستایانی ناڕازی زەنگی ئاگادارکردنەوەیان بۆ حکومەت لێدا و دەڵێن”هەفتەی داهاتوو بایکۆتی تاقیکردنەوەکان دەکەن”.

دڵشاد میرانی، دڵشاد میرانی، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، هەفتەی لەگەڵ ئەوەی وادەی دەتپێکردنی تاقیکردنەوەکانە لە ناوەندەکانی خوێندندا، حکومەت شۆک دەکەین، مامۆستایان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن، بەجۆرێک حکومەت بەئاگا بێتەوە و بزانێت ژیان و گوزەرانی فەرمانبەران چۆنە.

دڵشاد میرانی ڕاشیگەیاند، ” بەرنامەمان هەیە لەگەڵ سەرجەم گرووپە ناڕازییەکان فیدراسیۆنێکی گەورە دروستدەکەین و بە دڵنیاییەوە هەفتەی داهاتوو بڕیارێک دەدەین کە حکومەتی هەرێم تووشی شۆک دەکەین”.

دەشڵێت” لەسایەی حکومەتی هەرێم دا خوێندکاران باجی دابەزینی کوالێتی خوێندنیان دەدەن، چارەنووسیان وەک دایک و باوک و مامۆستایان و فەرمانبەران ڕەش و نادیارە، ئەوانیش باجی ئەم دۆخەی ئێستا دەدەن”.

جێی باسە،  مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچەی دوو مانگی ساڵی ڕابردوویان وەرنەرگرتووە، ئەمە بێجگە لەو سێ مووچەیەی ساڵی ڕابردوو دابەشنەکرا، و تا ئێستاش هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەكانیان نییە، و هیچ ئاسۆیەکی روون بۆ مووچەی مانگەکانی ساڵی 2025ـیش نییە.

 

هاووڵاتییەک لە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا
پێت هاووڵاتییەک لە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا
دەفتەری وەرگرتنی دەرمان دروستدەکرێت
دوات دەفتەری وەرگرتنی دەرمان دروستدەکرێت
پەیوەنیدر