ئاماری دابەشکردنی نەوت لە 2024بڵاوکرایەوە



وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماری دابەشکردنی نەوتی بەسەر هاووڵاتیان لە ساڵی 2024 دا بڵاوکردەوە و دەڵێت”زیاتر لە 243 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە”.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، بڵاویکردەوە، بۆ زستانی ئەمساڵ و لە ماوەیەكی كەمدا بە نرخێكی پاڵپشتیكراو تا رۆژی 31ـی کانوونی یەکەمی 2024 زیاتر لە (243) ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە سەر زیاتر لە 1 ملیۆن 215 هەزار خێزان دابەش کراوە.

بەپێی بڵاووکراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، ڕیژەی وەرگرتنی نەوت لەلایەن هاووڵاتیانەوە لە هەرێم 86٪ـی تێپەڕاندووە و تەنها 127 هەزار و 808  خێزان ماون نەوتییان وەرنەگرتووە.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دابەشکردنی نەوت لە ناوچەکان بەمشێوەیەیە:

دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر خێزانەكاندا بەم شێوەیە بووە:

– هەولێر400,398 خێزان كە دەكاتە لە 96,5%

– سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەرین 463,869 خێزان، دەكاتە 89,5%

– دهۆك 194,763 خێزان، دەكاتە لە 86,5%

– هەڵەبجە 21,890 خێزان، دەكاتە لە 71%

– ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 87,638 خێزان دەكاتە لە 99%

– ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 47,187 خێزان، دەكاتە لە 72,5%

وەزارەتەکە ئاماژە بەوەشدەکات، دابەشکردنی نەوت لەکاتێکدایە تا ئێستا پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی پاڵپشتیكراوی وەزارەتی نەوتی عێراق نەگەیشتووە بۆ هەرێم، وێڕای ئەوەی بڕیارە بڕە نەوتێك كە زۆر كەمترە لە پشكی هەرێمی كوردستان و تەنها بەشی 19% پێویستیی خێزانەکانی هەرێمی کوردستانە، چاوەڕوان دەكرێت بە چەند كاروانێك بگاتە هەرێمی كوردستان و لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لە هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

دەفتەری وەرگرتنی دەرمان دروستدەکرێت
پێت دەفتەری وەرگرتنی دەرمان دروستدەکرێت
ئەمریکا ناچاردەبێت لە ئێران بدات
دوات ئەمریکا ناچاردەبێت لە ئێران بدات
پەیوەنیدر