ئەمریکا ناچاردەبێت لە ئێران بدات



جێگری پێشووی نێردەی ئەمریکا لە ئێران هۆشداری دا لەوەی کە ڕەنگە واشنتۆن ناچار بێت بەم زووانە هێرش بکاتە سەر ئێران و دەڵێت” ئەگەر دانوستانەکان شکست بێنن لە ئێران دەدات”.

ڕیچارد نیفیو، جێگری پێشووی نێردەی ئەمریکا لە ئێران لە وتارێکیدا بۆ فۆرێن ئەفێرز، نووسیویەتی “بە لەبەرچاوگرتنی ئەو مەترسیانەی پەیوەستن بە کردەوەی سەربازییەوە، ئەمریکا دەبێ لە سەرەتای ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، هەوڵی کۆتایی بدات بۆ هەڵپەساردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران”.

گۆڤارەکە دەڵێت، ئەگەر ئەمریکا ئامادە نەبێت، بۆ ئەوەی لە جیهانێکدا بژی کە ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت، ڕەنگە هیچ ڕێگەیەکی دیکەی نەبێت جگە لە هێرشکردنە سەر ئێران و ئەوەش بەم زووانە ڕوودەدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا هۆکاری زۆری هەیە بۆ هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە، ئەمەش بەهۆی گومانی بەرپرسانی ئەمریکا لە ئەنجامی دانوستانەکان.

جگە لەوەش نیفیو پێی وایە، هەوڵدانی تاران بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی، وادەکات ئەمریکا بیر لەو بژاردەیە بکاتەوە.

هاوکات ئەو شارەزایە دانی بەوەدانا، کە خاوەندارێتی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە نابێتە مەترسی بۆ ئەمریکا، بەڵام دەکرێت مەترسی بۆ سەر هاوبەشەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بکات.

پێشتر کازم غەری بابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی ڕایگەیاندبوو، خولی نوێی ڕاوێژکاری نێوان ئێران و سێ وڵاتی ئەورووپایی (بریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا) سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەڕێوەدەچێت.

ئاماری دابەشکردنی نەوت لە 2024بڵاوکرایەوە
پێت ئاماری دابەشکردنی نەوت لە 2024بڵاوکرایەوە
وەزارەتی دارایی: عێراق مووچەی مانگی 12 نادات و دەیەوێت فەرمانبەرانی هەرێم بکاتە قوربانی
دوات وەزارەتی دارایی: عێراق مووچەی مانگی 12 نادات و دەیەوێت فەرمانبەرانی هەرێم بکاتە قوربانی
پەیوەنیدر