ترەمپ دوای هێرشەکانی سەری ساڵ: ئەمریکا بووەتە گاڵتەجاڕ



دوای هێرشەکانی سەری ساڵ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژیردراوی ئەمریکا ڕەخنەی لە ئیدارەکەی بایدن گرت و ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکان بووەتە گاڵتەجاڕی جیهان.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا پەیامێکی دەربارەی هێرش و ڕووداوەکانی سەری ساڵ بڵاوکردەوە و تێیدا بەرپرسانی دیموکراتەکانی تۆمەتبار کرد بەوەی ئەرکەکانیان جێبەجێ نەکردووە.

ترەمپ ڕایگەیاند: “وڵاتەکەمان کارەساتە. لە هەموو جیهاندا بووەتە گاڵتەجاڕ. کاتێک سنوورەکان کراوە بن و سەرکردایەتییەکی بێ کاریگەر و هێندە لاواز هەبێت وەک ئەوەی هەر نەبێت، ئەمە ڕوو دەدات”.

وتیشی، “دەبێت دیموکراتەکان شەرم بکەن لە ڕێگەدان بەوەی لە وڵاتەکەماندا ڕوودەدات”.

ئەم پەیامەی ترەمپ دوای ئەوە هات کە لە شەقامی بۆوربۆنی  نیوئۆرلیێنز ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر بە خێرایی خۆی کرد بە ناو خەڵکیدا و بە هۆیەوە 15 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش برینداربوون.

دوێنێ شەویش لە ویلایەتی نیویۆرک هێرشی چەکداریی کرایە سەر یانەیەکی شەوانە و 10 کەس برینداربوون.

پێش ئەوەش ئۆتۆمبێلێکی جۆری تێسلا لەبەردەم هۆتێلەکەی ترەمپ لە لاس ڤێگاس تەقییەوە کە گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی ئەوتی دیکەی لێکەوتەوە.

وەزارەتی دارایی: عێراق مووچەی مانگی 12 نادات و دەیەوێت فەرمانبەرانی هەرێم بکاتە قوربانی
پێت وەزارەتی دارایی: عێراق مووچەی مانگی 12 نادات و دەیەوێت فەرمانبەرانی هەرێم بکاتە قوربانی
بەشار ئەسەد لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو
دوات بەشار ئەسەد لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو
پەیوەنیدر