کەشناسی: پلەی گەرما گەیشتە -4



کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەینێ پلەی گەرما کەمێک بەرزبێتەوە، بەڵام ئەمڕۆ نزمترین پلە گەیشتووەتە -4.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەورى جیا جیا و ئاماژەشیدا بەوەی نزمترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ لە حاجی ئۆمەران تۆمارکراوە کە گەیشتووەتە چوار پلەی ژێر سفر.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕایگەیاند، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرماش كەمێك بەرزتر دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر :16 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 14 پلەى سیلیزى

دهۆک : 16 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 18 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 15 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 2 پلەى سیلیزى

سۆران : 14 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى

نرخی زێڕ لە ساڵی نوێدا بە بەرزبوونەوە دەستیپێکرد
پێت نرخی زێڕ لە ساڵی نوێدا بە بەرزبوونەوە دەستیپێکرد
ئیلۆن ماسک هۆکاری تەقینەوەی “تێسلا”کە ئاشکرا دەکات
دوات ئیلۆن ماسک هۆکاری تەقینەوەی “تێسلا”کە ئاشکرا دەکات
پەیوەنیدر