ئیلۆن ماسک، خاوەنی “تێسلا” ڕەتیکردەوە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی بەردەم هۆتێلەکەی دۆناڵد ترەمپ لە لاس ڤێگاس بە هۆی کێشەی تەکنیکییەوە بووبێت و ڕایگەیاند، تەقەمەنی تێدا بووە.
ئیۆن ماسک، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان و خاوەنی تێسلا ڕایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلەی لە لاس ڤێگاس تەقییەوە، بڕێکی زۆر یاری ئاگرین یاخود بۆمبی تێدا بووە. ڕەتیشیکردەوە کە کێشەی تەکنیکی بووبێتە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکە.
پێشتر پۆلیسی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کەسێک لە ڕووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە و حەوتی دیکەش برینداربوون.
بەر لەو تەقینەوەیەش کەسێک بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرەوە خۆی کرد بە نێو قەرەباڵغییەکی شاری نیوئۆرلیێنز و بە هۆیەوە 15 کەس گیانیان لەدەستدا.
دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەنجامدەری پەلامارەکە لە ڕووداوەکەدا کوژراوە و ئاڵای داعشیش لە نیو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە.
لای خۆشیەوە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند لێکۆڵینەوە دەکەن بۆ ئاشکراکردنی ئەوەی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی لاس ڤێگاس و پەلامارەکەی نیوئۆرلیێنز پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە یان نا.
پەیوەنیدر
ئابوری
کوردستان
ی.سلایدەر
ی.سەردێر