بە هۆی هێرشێکی چەکداری لە شاری سیتینەی وڵاتی مۆنتێنێگرۆ کە دەکەوێتە باشووری ئەوروپاوە، لانیکەم حەوت کەس کوژران.
درەنگانی دوێنێ شەو پۆلیسی مۆنتێنێگرۆ ڕایگەیاند، کەسێکی تەمەن ٤٥ ساڵ لە ناوچەی باجیجە سەر بە شاری سیتینە باکووری وڵات، تەقەی لە کۆمەڵە کەسێک کردووە و دواتر هەڵاتووە”.
پۆلیس داوای لە خەڵکی ناوچەکە کردووە کە ئارام بگرن و لە ماڵەکانی خۆیان بمێننەوە.
بە پێی ئەو هەواڵەی کە لە میدیاکانی ئەو وڵاتەدا بڵاو بووەتەوە، بە هۆی هێرشەکەوە لانیکەم حەوت کەس کوژراون.
بە پێی ئەو میدیایانە، لە ناو کوژراوەکان، دوویان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵانە و ڕووداوەکەش بە هۆی شەڕ و تێکهەڵچوون لە ناو باڕێکدا بووە.
پەیوەنیدر