شارەزایەكی كەشناسی زانیاری له‌سه‌ر دۆخی باران و به‌فربارین بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە و دەڵێت: لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا شەپۆلێكی بەفر بارین ناو شارەكان دەگرێتەوە.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، له‌نێوان ٦ بۆ ٧ی ١ی ٢٠٢٥ كه‌شێكی لاوازی ناسه‌قامگیر ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و ئه‌گه‌ری نه‌رمه بارانێكی كه‌م هه‌یه و بڕه‌كه‌شی كه‌مه، به‌ڵام هه‌رباشه بۆ ته‌ركردنی زه‌وی زیاتریش كاریگه‌ری به‌سه‌ر گه‌رمیان و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت و لهشاخهكانیش به‌فر ده‌بارێ.
ڕاشیگەیاند، له نێوان ١٤ بۆ ١٦ی ١ ی ٢٠٢٥ شه‌پۆلێكی به‌رفراوانی به‌فر و باران و سه‌رما ده‌ركه‌وتووه و له‌سه‌نته‌ری شاره‌كانیش ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر هه‌یه.
وتیشی، “كه‌شێكی ته‌واو زستانی سارد هه‌رێم ده‌گرێته‌وه، بەڵام هه‌ڵبه‌ته به‌هۆی دوری مه‌دوای شه‌پۆله‌كه ئەگەری گۆڕانكاری هه‌یه و به‌رده‌وامه له‌كاتی نزیك بوونی زانیاری زیاتر دەخەینەڕوو”.