یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی زاینی ڕووداوێکی دەگمەنی بۆ کەرکوک پێبوو، ئەویش لەدایکبوونی شەش منداڵ بوو لە دوو دایک، ئەمەش دوای دەیان ساڵ لە رووداوێکی هاوشێوە.
سەرچاوەیەکی فەرمی لە نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە حاڵەتێکی دەگمەندا کە دەیان ساڵە لە پارێزگای کەرکوک تۆمار نەکرابوو، دوو دایک شەش منداڵیان دەبێت، واتە هەریەکەیان سێ منداڵ.
ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند، خاتوونی یەکەم تەمەنی 27 ساڵە و خانمی دووەم تەمەنی 31 ساڵە، هاوکات تەندروستی هەر شەش منداڵەکە و دوو دایکەکە جێگیرە.
تی کردەوە، “ئەم حاڵەتە دەیان ساڵە لە پارێزگاکەدا ڕووینەداوە، کە دوو ژن لە یەک کاتدا سێ منداڵیان لەدایک بووبێت.