ئەوقافی هەرێم دیاری كردنی یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان ئاشكرادەكات



بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوە فەلەكییەكان، یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ هاوكات دەبێت لەگەڵ دەستپێكردنی وەرزی بەهار و وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمیش دەڵێت: “بەپێی بڕیاری لیژنەی بینینی مانگ هاتنی یەكەم ڕۆژی ڕەمەزانی پیرۆز دیاری دەكرێت”.

بەپێی ڕاپۆرتە فەلەكییەكان، ڕۆژی 23ی ئەم مانگە دەكاتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەجەب و 21ی شوبات دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی موحەڕەم و 23ی ئادار دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “ئەو زانیارییە فەلەكناسییانەی باس لە دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەكەن، كە گوایە 23ی 3ی ئەمساڵ یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە، ئێمە لە وەزارەت و لیژنەی باڵای بینینی مانگ پشت بەو زانیارییانە نابەستین”.

وتیشی، “بەپێی ڕۆژمێری عەرەبی چەند مانگێكی ماوە لە نزیكبوونەوەی ئەو وادەیە و لیژنەی باڵای بینینی مانگ بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەكییەكان لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و لیژنەی فەتوا بڕیار لەسەر دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەدەن”.

مان یونایتد و مان سیتی ڕووبەڕووی یەك دەبنەوەی
پێت مان یونایتد و مان سیتی ڕووبەڕووی یەك دەبنەوەی
ئێران لەسێدارەدانی بەرپرسێكی باڵای وڵاتەكەی ڕادەگەیەنێت
دوات ئێران لەسێدارەدانی بەرپرسێكی باڵای وڵاتەكەی ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدر