بڕیارە هەفتەی داهاتوو چوارچێوەی هەماهەنگی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە ساڵی نوێدا بکات، پێش چوونی سودانی بۆ تاران.
سه ڕچاوه یه کی ئاگادار به ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگه یاندووە، “چوارچێوه ی هه ماهه نگی به نیاز بوو ئه مڕۆ کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی پرسە گرنگه کانی پەیوەست به ئاسایشی وڵات و ناوچەکه سازبکرێت، به ڵام سەرقاڵبوونی بەشێک له سەرکرده سیاسییەکان به بەرنامەی تایبەت به پێکهاتەکانی بووەهۆی دواخستنی کۆبوونەوەکە بۆ هەفتەی داهاتوو”.
ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشیکردەوە، “کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە گفتوگۆکردن لەسەر پرسە گرنگەکانی ئێستا، دیارترینیان چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانی بارودۆخی ناوچەکە، هاوکات گرتنەبەری سیاسەتی هاوسەنگی جیاواز کە دڵنیای دەدات لە بەردەوامی ڕۆڵی کارای عێراق لە سەقامگیرکردنی ناوچەکەدا.
وتیشی، هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی سەردانەکەی سودانی بۆ تاران دەکرێت، لەوانەش فایلی قەرزەکانی ئێران لەسەر عێراق لە ئەنجامی هاوردەکردنی غاز کە بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا بەکاردەهێنرێت، ئەمە جگە لە پرسەکانی دیکەی ئەمنی پەیوەست بە ناوچەکە”. ”
جێگای سەرنجە کە چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی خولیی ئەنجام دەدات بۆ پێداچوونەوە بە ئەدای حکومەت و بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی ئەم قۆناغە و ناوچەکە و گۆرانکارییەکانی.