زیرەکی دەستکرد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئاژەڵان بەکار دەهێنرێت



ژمارەیەک توێژەر کار لەسەر دروستکردنی سیستەمێکی زیرەکی دەستکرد دەکەن کە ئامانجی ئەوەیە ڕۆژێک ڕێگە بە مرۆڤ بدات لەو  زمانە زۆرانە تێبگات کە ئاژەڵەکان بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ یەکتردا بەکاریدەهێنن.

بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەی ئەکسیۆس، کە ئینا فرید نووسیویەتی، ئاماژە بەو هەنگاوانە دەکات کە بۆ بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە شیکاری زمانی ئاژەڵان دەنرێت، و نووسەر دەڵێت”گرنگی ئەمە ئەوەیە کە تێگەیشتن لە ئاژەڵەکان نەک تەنها دەتوانێت یارمەتی مرۆڤ بدات کە جیهان بە قووڵی بناسێت، بەڵکو دەتوانن یاسای تایبەتی زیاتر بە ئاژەڵان دابین بکات.

Nature LM کە سەرەتای ئەمساڵ پەردەی لەسەر لادرا، مۆدێلێکی زمانی AI یە کە لە ڕاستیدا دەتوانێت جۆری قسەکردنی ئاژەڵان دیاریبکات، هەروەها زانیارییەکانی دیکە، لەوانەش تەمەنی ئاژەڵەکە و باری تەندروستی ئاژەڵەکەش.

ئەم پرۆگرامەکە لەلایەن پڕۆژەی Earth Speech دروستکراوە، دەریخستووە کە دەتوانێت گفتوگۆی نێوان ئاژەڵە جیاوازەکان بناسێتەوە، لەگەڵ ئەوەی Nature LM لەسەر تێکەڵەیەک لە زمانی مرۆڤ و دەنگە ژینگەییەکان و داتاکانی دیکە ڕاهێنراوە.

ئەم ڕێکخراوە قازانج نەویستە لەم دواییانەدا یارمەتییەکی 17ملیۆن دۆلاری وەرگرت بۆ بەردەوامبوون لە کارەکانی.

نووسەر لە زاری کەتی زەکەریان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پڕۆژەی “پانتایی زەوی” لە میانی پێشکەشکردنی بەرنامەکەدا دەڵێت، “ئێمە ڕووبەڕووی قەیرانی جۆراوجۆری زیندوو بووینەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو دۆخەی ئەمڕۆ تێیداین، بەهۆی پچڕانی پەیوەندییەکانە لەگەڵ کۆی سروشت. ئێمە پێمانوایە زیرەکی دەستکرد دەمانباتە سەر ڕێڕەوی کۆدکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئاژەڵەکان و گەڕانەوە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵیان”.

نووسەر دەشڵێت، ئەمە ئەوە دەسەلمێنێت کە زیرەکی دەستکردی درووستکەر لە وەرگێڕاندا زۆر باشە، هەندێکجار لە وەرگێڕان لە زمانێکی مرۆڤەوە بۆ زمانێکی دیکە، بەڵام ئەم تەکنەلۆژیایە لە گۆڕینی دەق لە جۆرێکی زمانەوانییەوە بۆ جۆرێکی دیکەش شارەزایە.

بەڵام کێشەیەکی زیادە لە وەرگێڕانی زمانی ئاژەڵدا هەیە، ئەویش ئەوەیە کە لەبری گۆڕینی دوو زمانی ناسراو، تەنیا ئەوەمان بۆ دەردەخات، کە ئاژەڵەکان چۆن پەیوەندی دەکەن، و لە ڕێگەی قسەکردنەوە توانای گەیاندنی چییان هەیە.

توێژەران بۆ نمونە دەزانن کە باڵندەکان کاتێک گۆرانی دەڵێن دەنگی جیاواز دروست دەکەن، هاوکات ئەو دەنگانەی تر بەراورد کراوە بەو ئاگادارکردنەوانەی لەبوونی مەترسی و دۆخە جیاوازەکاندا دەری دەکەن، هەروەها بۆیان دەرکەوتووە کە زۆرێک لە جۆرەکان ناوی تاکەکەسییان بۆ یەکتر هەیە، وەک سەگی کێوی کە سیستەمی ناو و سیفاتەکان بۆ وەسفکردنی نێچیرەکان بەکاردەهێنێت.

 

سەرچاوە: ئەکسیۆس

 

شاندی هەسەدە و ئەحمەد شەرع كۆبوونەوە
پێت شاندی هەسەدە و ئەحمەد شەرع كۆبوونەوە
ڕۆژی هەینی نوێژە بارانە دەكرێت… نوێژەكە چۆنە؟
دوات ڕۆژی هەینی نوێژە بارانە دەكرێت… نوێژەكە چۆنە؟
پەیوەنیدر