گەنجێکی خەڵكی ناوچەی شارباژێڕ لە سنووری پارێزگای سلێمانی وەک یەکەم کورد بووە دادوەری کیک بۆکسینگی جیهانی.
دانا مەحمود عەبدوڵڵا ماوەتی وەکو یەکەم کورد لەسەر ئاستی عێراق و جیهان لەلایەن یەکێتی کیک بۆکسێنگی جیهانی (wako)ەوە پلەی دادوەری کیک بۆکسینگی جیهانی پێ بەخشراوە و بووە خاوەنی کارتی ئاڵتونی ( گۆڵد کارت).
دانا مەحمود ڕایگەیاندووە، ئەو دەستکەوتە مەزنە پێشکەش ئەکات بە ماوەت و سلێمانی و کوردستان.
دانا ماوەتی لەساڵی ١٩٩٥ دەستی بەیاری کیک بۆکسینگ کردووە و خاوەنی چەندین نازناو و دەستکەوتە وەک یاریزان و وەک ڕاهێنەر و وەک داوەر خزمەتی زۆری کردووە.