وتەبێژی پارتی وادەی کۆبوونەوەی دواتری یەکێتی و پارتی ئاشکرا دەکات و دەڵێت”بەمەبەستی لێکتێگەیشتن کۆبوونەوەیەکی ئارام دەکەن”.
مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، بڕیارە ڕۆژی 7ی كانوونی دووه‌می 2025، پارتی و یەکێتی جارێکی دیکە کۆببنەوە و تاوتوێی هەنگاوەکانی پێکهێنانی كابینه‌ی حکومەتی نوێ دەکەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، شاندی دانوستكاری هه‌ردوولا له كه‌شێكی ئارام و به‌مه‌به‌ستی لێكتێگه‌یشتن به‌یه‌كه‌وه گفتووگۆ ده‌كه‌ن لەپێناو هەنگاوی ئایندە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
جێی باسه، له‌دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه، ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان كه‌وتوونه‌ته گفتووگۆ ، هاوکات ئەمە دووەم جار دەبێت شاندی دانوستكاری یەکێتی و پارتی کۆببنەوە.