بیڵ گەیتس، سێیەم دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە، کاتێک لێی دەپرسن ئامادەی کچەکەت بدەیتە پیاوێکی هەژار؟ لەوەڵامدا دەڵێت: ڕەنگە کەسێک یانسیب بباتەوە و ببێتە خاوەن ملیۆنان دۆلار، بەڵام لەڕاستیدا ئەو کەسە مرۆڤێکی هەژارە بەپارەیەکی زۆرەوە!
دەشڵێت: جیاوازی هەیە لەنێوان دەوڵەمەند و هەژار، ئەگەر كوڕێكی گەنجت بینی كە بڕیاریداوە خوێندن تەواو بكات و فێری شتی نوێ ببێت، هەوڵدەدات خۆی بەرەو پێشەوە بەرێت و زانیاری كۆبكاتەوە ئەوا بزانە كە ئەو كوڕە دەوڵەمەندە!
جەختیشی كردۆتەوە، من هەرگیز ڕێگە نادەم كچەكەم هاوسەرگیری لەگەڵ كوڕێكی هەژار بكات، كە هەموو ئەوەی هەیبێت تەنها پارە بێت.