ئومێد خۆشناو: بەغدا بۆ مووچە زوڵم لە فەرمانبەرانی هەرێم دەكات



پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەردەوام بەغدا لە بابەتی مووچە زوڵمی لە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کردووە و دەشڵێت: پێدانی زەوی بە فەرمانبەران وەك پاداشتێكە بۆ فەرمانبەران.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەبارەت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە سنووری پارێزگای هەولێر هیچ گرفتێكمان نییە و تەنانەت لەنێوان سەرۆكایەتی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكان بە بەردەوامی تیمی هاوبەشیان هەیە و زەوی ئامادەیان هەیە.

ڕاشیگەیاند، بەردەوام گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەكەین زەوییەكان لەكوێ‌ دەبن تاوەكو فەرمانبەران زۆرترین سوودی لێ‌ وەربگرن، چونكە بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو فەرمانبەران مەغدوور بوون و چەند ساڵێكە سوودمەند نەبوون لە وەرگرتنی زەوی.

وتیشی، بەردەوام بەغدا لە بابەتی مووچە زوڵمی لە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کردووە.

جەختیشی كردەوە، بڕیاری سەرۆك وەزیران بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران، وەك پاداشتێكە بۆ فەرمانبەران و ئێمەش وەك دامەزراوەكانی حكومەت هاوكارین تا بە باشترین شێوە سوودمەندبن و چاوەڕێی لیستی وەزارەتەكانین تا ناوەكان ئامادە بكرێن.

میدیای یەكێتی: حكومەتی هەرێم بە داهاتی ناوخۆ كورتهێنانی مووچەی پڕنەكردەوە
پێت میدیای یەكێتی: حكومەتی هەرێم بە داهاتی ناوخۆ كورتهێنانی مووچەی پڕنەكردەوە
شەوی سەری ساڵ لە سلێمانی 13 كەس بریندار بوون
دوات شەوی سەری ساڵ لە سلێمانی 13 كەس بریندار بوون
پەیوەنیدر