شەوی سەری ساڵ لە سلێمانی 13 كەس بریندار بوون



لە ئاهەنگەكانی شەوی سەری ساڵ لە سلێمانی 13 كەس بریندار بوون و لە ماڵێكیشدا بەهۆی مۆمی سەری ساڵەوە ئاگركەوتەوە و 2 منداڵ گیانیان لەدەستدا.

لە گەڕەکی چوار چرای سلێمانی بەهۆی مۆمی سەری ساڵەوە ئاگری گرت و دوو منداڵی ماڵەکە سووتان و منداڵێکی تریشیان بەسەختی بریندار بوو.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لەکاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ لە سلێمانی ١٣ حاڵەتی برینداربوون تۆمارکران.

ڕاشیگەیاندووە، لەناو حاڵەتەکاندا ڕووداوی هاتووچۆ، شەڕە چەقۆ، بوورانەوە و تەنگەنەفەسی هەبووە، هەروەها حاڵەتیش هەبووە، کە تەقەمەنی بەر چاوی کەوتووە و برینداربووە.

ئاشكراشی كردووە، لە شەوی ڕابردوودا ١٠٠ کەس لە شوێنە جیاجیاکان چارەسەری پزیشکییان بۆ ئەنجامدراوە، کە ئازاری سەرئێشە، ددان ئێشە و چەند گرفتێکی دیکەیان هەبووە.

ئومێد خۆشناو: بەغدا بۆ مووچە زوڵم لە فەرمانبەرانی هەرێم دەكات
پێت ئومێد خۆشناو: بەغدا بۆ مووچە زوڵم لە فەرمانبەرانی هەرێم دەكات
لە ڕووداوێکی شێلاندا 40 کەس بوونە قوربانی
دوات لە ڕووداوێکی شێلاندا 40 کەس بوونە قوربانی
پەیوەنیدر