لە ئەمریکا کەسێک بە ئەنقەست خۆی دەکات بەنێو ژمارەیەک هاووڵاتیدا و 40 کەس دەشێلێت و دواتر دادەبەزێت و تەقە دەکات.
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سی ئێن ئێن، لە ڕووداوێکی شێلاندا لە ویلایەتی نیو ئۆرلێنزی ئەمریکا 10 کەس گیانیان لەدەستدا و 30 کەسی تریش برینداربوون.
ئاماژە بەوەشدراوە، ڕووداوەکە لە شەقامی یەكتر بڕی نێوان شەقامی كەناڵ و بۆرن ریداوە كە تا شەقامێکی قەڕەباڵغی ئەو ویلایەتەیە.
بەپێی زانیارییەکانی سی ئێن ئێن، سەرچاوە ئەمنییەکان ئەوەیان دووپاتکردۆتەوە، کە ڕووداوەکە بە ئەنقەست بووە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دوای ئەوەی دەوەستێت دادەبەزێت و دەست بە تەقەکردن دەکات.