هێزەكانی سووریای دیموكرات ئاشكرای دەكات، لە ئۆپراسیۆنێكدا توانیویانە 15 شەڕڤان ئازاد بكەن.
هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزەكانیان لە ئۆپراسیۆنێكی چۆنایەتی خێرادا توانیویانە 15 شەڕڤان ئازاد بكەن.
بەڵام هەسەدە ئاماژەی بە شوێنی ئازادكردنی ئەو شەڕڤانانە نەكردووە و ڕوونی نەكردۆتەوە لەلایەن كام گرووپی چەكدارەوە دیل كراون.
لای خۆشیەوە، ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، هێزەکانی سووریای دیموکرات فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیایان لە ئاسمانی پردی قەرەقۆزاق خستە خوارەوە کە دەکەوێتە باشووری شاری کۆبانێ.
ڕوونیشیکردەوە، کە فڕۆکەکە لە جۆری بایرەقدار بووە.