ڕووسیا گواستنەوەی غازی سروشتی لە ڕێگەی ئۆکرایناوە بۆ ئەوروپا ڕاگرت



کۆمپانیای وزەی ڕووسیا گازپرۆم، بڵاویکردەوە کە گواستنەوەی غازی سروشتی لە ڕێگەی ئۆکرایناوە بۆ ئەوروپا ڕاگیراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمپانیای وزەی ڕووسیا گازپرۆم ڕایگەیاند، لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ەوە ڕێککەوتنی پەیوەست بە گواستنەوەی غازی ڕووسیا لە ڕێگەی ئۆکرایناوە بۆ ئەوروپا کۆتاییهاتووە.

ڕوونیشیکردەوە کە ئۆکراینا درێژکردنەوەی ئەو ڕێککەوتنەی ڕەت کردووەتەوە و، هاتووە: “گازپرۆم بێبەش کراوە لە دابینکردنی غازی سروشتی لە ڕێگەی ئۆکرایناوە. گواستنەوەی غازی ڕووسیا لە ڕێگەی ئۆکرایناوە ئەنجام نادرێت”.

بەپێی ئەو زانیارییانەی حکوومەتی ئۆکراینا بۆ کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ بڵاویکردووەتەوە، بڕی ئەو غازەی ڕووسیا کە لە ڕێگەی ئەو هێڵی بۆریانە و وڵاتەکەوە بۆ ئەوروپا گواستراوەتەوە لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ سەدا ٢٨ کەمیکردووە و دابەزیوە بۆ ١٥ ملیار مەتر سێجا.

پێشبینی دەکرێت ئۆکراینا لە ڕێگەی ئەو گرێبەستەوە ساڵانە نزیکەی یەک ملیار دۆلار و گازپرۆمیش ساڵانە زیاتر لە سێ ملیار دۆلار داهاتی هەبێت.

لە کاتێکدا هێڵە سەرەکییەکانی گواستنەوەی غازی ڕووسیا بۆ ئەوروپا نۆرد ستریم ١، نۆرد ستریم ٢ و یامال-ئەورووپا بکەونە دۆخێکی نالەبارەوە و گواستنەوەکە لە ڕێگەی ئۆکرایناوە ڕابوەستێت، ئەوا تورکیا وەک تاکە ڕێگا لە پلانی یەکەمدا دەبێت.

ڕاوێژکارێکی سودانی: کێشەی دابەشکردنی مووچەمان نییە
پێت ڕاوێژکارێکی سودانی: کێشەی دابەشکردنی مووچەمان نییە
لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ نرخی زێڕ بەرزبووەوە
دوات لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ نرخی زێڕ بەرزبووەوە
پەیوەنیدر