ڕاوێژکارێکی سودانی: کێشەی دابەشکردنی مووچەمان نییە



ڕاوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە کێشەی دابەشکردنی مووچە هەبێت و دەڵێت، یەدەگێکی گەورە بۆ دابینکردنی پارەی کاش هەیە.

د. مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی و ئابووریی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: “بەم دواییانە قسەی زۆر لەبارەی نرخی نەوت، قەیرانی پارەی کاش و بابەتی دیکە کراون”.

وتیشی: “لە کۆتایی ساڵی داراییدا پرۆسەی وردبینیی دارایی دەکرێت، هەربۆیە دواکەوتنی مووچە بۆ چەند رۆژێکی کەم روودەدات”.

راوێژکارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوەشكرد: لە عێراقدا قەیرانی مووچە نییە، ئەوەی لێرە و لەوێ باسی لێوەدەکرێت راست نییە.

ئەو ڕاوێژکارە داراییەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: ” نزیکەی 100-105 تریلیۆن دینار پارەی کاش هەیە، یەدەگێكی گەورەی دراوی بیانی بۆ دابینکردنی پارەی کاش هەیە کە بە نزیکەی 105 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت”.

ئەمە لە کاتێکدایە، دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 لە بەشێک لە دامەزراوەکانی حکومەتی عێراق دواکەوت و هەندێک کەس بۆ ئەوەیان گەڕاندەوە کە کێشەی پارەی نەختینە هەیە.

هەسەدە لە ئۆپراسیۆنێكدا 15 شەڕڤانی ئازادكرد
پێت هەسەدە لە ئۆپراسیۆنێكدا 15 شەڕڤانی ئازادكرد
ڕووسیا گواستنەوەی غازی سروشتی لە ڕێگەی ئۆکرایناوە بۆ ئەوروپا ڕاگرت
دوات ڕووسیا گواستنەوەی غازی سروشتی لە ڕێگەی ئۆکرایناوە بۆ ئەوروپا ڕاگرت
پەیوەنیدر