هێزەکانی سووریای دیموکرات، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیایان لە باشووری کۆبانێ خستەخوارەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، هێزەکانی سووریای دیموکرات فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیایان لە ئاسمانی پردی قەرەقۆزاق خستە خوارەوە کە دەکەوێتە باشووری شاری کۆبانێ.
ڕوونیشیکردەوە کە فڕۆکەکە لە جۆری بایرەقدار بووە.
سەرباری جەختکردنەوەی ئەمریکا لەسەر بەردەوامبوونی ئاگربەستی نێوان تورکیا و هەسەدە، بەڵام پەلاماری میلیشیاکانی سەر بە ئەنقەرە بۆ سەر ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەری درێژەیان هەیە و دوێنێش شەڕوپێکدادانی سەخت لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب ڕوویدا.
فڕۆکە و تۆپخانەکانی تورکیاش هاوکاری میلیشیا سوورییەکان دەکەن.