حووسییەکان دووەم فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکایان خستەخوارەوە



حووسییەکان ڕایانگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکایان لە ئاسمانیی پارێزگای مەئرەب ناوەڕاستی یەمەن، خستە خوارەوە.

یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حووسییەکان ڕایگەیاند، هێزەکانیان، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکایان لە جۆری “MQ-9” لە ئاسمانی پارێزگای مەئرەب، خستووەتە خوارەوە.

ڕاشیگەیاند فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئەمریکا لەو کاتەدا خراوەتەخوارە کە لە ئەرکی ئەنجامدانی سیخوڕیکردن بوو لە ئاسمانی پارێزگای مەئرەب.

باسی لەوەش کردووە کە لە میانی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا، ئەمە دووەم فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکایە کە لە یەمەن خراوەتە خوارەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە دوای ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، ١٤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکایان لە یەمەن خستووەتەخوارەوە.

بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا نوقمبوو
پێت بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا نوقمبوو
چوار کەس لەسەر شەڕی منداڵ کوژران
دوات چوار کەس لەسەر شەڕی منداڵ کوژران
پەیوەنیدر