چوار کەس لەسەر شەڕی منداڵ کوژران



وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، پۆلیسی فیدراڵی 13 کەسی بە تۆمەتی کوشتن و بریندارکردنی شەش هاووڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، دوای ئەوەی زانیارییان پێگەیشت کە لە ناوچەی حسێنییەی ڕۆژهەڵاتی بەغدا شەڕەتەقە ڕوویداوە، هێزێکی لیوای 20ی فیرقەی 5ی پۆلیسی فیدراڵی دەستبەجێ چوونه شوێنی ڕووداوەکه و بۆیان دەرکەوت کە چوار هاووڵاتی لەسەر شەڕی منداڵ کوژراون و دووانی دیکەش برینداربوون.

ڕوونیشیکردەوە کە دوای لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون لە کامێراکانی چاودێرییەو، توانییان 13 کەس بە تۆمەتی تێوەگلان لە کوشتن و بریندارکردنی ئەو هاووڵاتییانە دەستگیر بکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە کە دەست بەسەر چوار کڵاشینکۆف و دەمانچەیەکدا گیراوە و تۆمەتباران لەگەڵ چەکە دەستبەسەرداگیراوەکاندا، ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کران بۆ تەواوکردنی ڕێکارە لێکۆڵینەوە و یاساییەکان.

حووسییەکان دووەم فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکایان خستەخوارەوە
پێت حووسییەکان دووەم فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکایان خستەخوارەوە
لە سلێمانی ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا
دوات لە سلێمانی ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا
پەیوەنیدر