لە سلێمانی ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا



لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە لە ماڵێک، دوو منداڵ گیانیان لە دەستدا و منداڵێکی دیکەش برینداربوو.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: کاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە چوارچرای نوێ ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە کە سێ منداڵی تێدابووە.

سامان نادر باسی لەوەشکرد: بەهۆی ڕووداوەکەوە دوو لە منداڵەکان گیانیان لەدەستداوە کە تەمەنیان شەش ساڵ و 10 ساڵە، ئەوەی دیکەش سووتاوە و رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی کراوە.

باسی لەوەشکرد، “ئەو خێزانەی لەناو ماڵەکەدا نیشتەجێن بە نەتەوە عەرەبن و تەرمی دوو منداڵەکەش ئێستا لە پزیشکی دادە لە سلێمانی”.

چوار کەس لەسەر شەڕی منداڵ کوژران
پێت چوار کەس لەسەر شەڕی منداڵ کوژران
لە ٢٠٢٤دا ٣٤٥ کۆڵبەر بوونەتە قوربانی
دوات لە ٢٠٢٤دا ٣٤٥ کۆڵبەر بوونەتە قوربانی
پەیوەنیدر