لە ٢٠٢٤دا ٣٤٥ کۆڵبەر بوونەتە قوربانی



بە پێی ئامارەکان ساڵی ٢٠٢٤ نەهات بووە بۆ کۆڵبەران و لەو ساڵەدا ٣٤٥ کۆڵبەر بوونەتە قوربانی.

بە پێی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاریی لەسەر دۆخی ئەو هاووڵاتییانەی بە هۆی خراپی باری ئابوورییانەوە بە ناچاریی لەسەر سنوورەکان کۆڵبەریی دەکەن، لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٣٤٥ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران، ڕنوو و سەرما، تەقینەوەی مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و ڕووداوی دیکە گیانیان لەدەستداوە یاخود بریندار بوون.

ڕوونیشیکردەوە کە ١٥٪ ڕێژەی کوژراو و برینداران بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣ بەرز بووەتەوە.

کۆڵبەرنیوز ڕاشیگەیاند، لە ٢٠٢٤دا ٥٩ کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە و ٢٨٦ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون. لە کۆی گشتیی ئەو ٣٤٥ کۆڵبەرەی کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا کوژراو و بریندار بوون، ٢٥٩ حاڵەت واتە (٧٥٪)ی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بووە. هەروەها لەم ژمارەیە ٢٢ کۆڵبەر واتە (٦٪) منداڵانی کۆڵبەری ژێر ١٨ ساڵ بوون کە یەکێکیان بەهۆی سەرما و بەستەڵەکەوە گیانی لە دەستداوە.

لە سلێمانی ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا
پێت لە سلێمانی ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا
نرخی نەوت جێگیرە و زێڕ بەرزبووەوە
دوات نرخی نەوت جێگیرە و زێڕ بەرزبووەوە
پەیوەنیدر