وەزیری تەندروستی پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی هاوڵاتیان کرد



د. سامان بەرزنجی، بەبۆنەی سەری ساڵی تازە، پەیامی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە.
پەیامی پیرۆزبایی …
ساڵی نوێتان پیرۆز بێت …
بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زاینی 2025 پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەگشتی و خوشک و برایانی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەران بەتایبەتی دەكەم.
لەم بۆنەیەدا وێڕای دەستخۆشی و سوپاس و ڕێزمان بۆ هەموو مرۆڤدۆستانی دامودەزگا تەندروستیەکان کە لەماوەی ساڵی ڕابردوو زۆر بوێرانە و خۆنەویستانە بەردەوام بوون لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان و چارەسەری نەخۆشان.
هیوادارین ساڵی نوێ بە پاڵپشتی هاونشتمانیان و پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، ساڵی زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان و پتەوی متمانە و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری تەندروستی و خۆشگوزەرانی بێت، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کەوا ئەرکی زیاتر و بەرنامەی تۆکمەتر و شەونخونیمان شانبەشانی دڵسۆزان هەوێنی بەدیهێنانی ئاسودەیی و تەندروستیەکی باش دەبێت لە کوردستانی خۆشەویست، دووبارە ساڵی نوێتان پیرۆزە و هەردەم لە خۆشی و شادی و سەلامەتی دابن.
نرخی نەوت جێگیرە و زێڕ بەرزبووەوە
پێت نرخی نەوت جێگیرە و زێڕ بەرزبووەوە
بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ، محەمەد حاجی مەحمود ڕاگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە
دوات بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ، محەمەد حاجی مەحمود ڕاگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە
پەیوەنیدر