ئەمشەو سێشەممە، بوومەلەرزە لە ناوچەیەكی ئێران ڕووی دا.
بوومەلەرزەكە كاتژمێر 6:48ی شەو لە گوندی سیرەج لە سنووری پارێزگای كرمان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران ڕوویداوە.
هێزی بوومەلەرزەكە 4.5 پلەی رێختەر و لە قوڵایی 8 كیلۆمەتر لە ژێر زەوییەوە بووە.
سەبارەت بە ئەگەری بوونی زیانی گیانی و ماددی بەهۆی بوومەلەرزەكە، تا ئێستا هیچ راپۆرتێك تۆمار نەكراوە.