گرووپی کۆمپانیاکانی بەڕێز، دواین کۆبوونەوەی ساڵی ٢٠٢٤ی ئەنجامدا



بەسەرپەرشتی، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی گرووپی کۆمپانیاکانی بەرێز و بەشداری بەرپرسانی بەشە جیاوازەکان، دواین کۆبوونەوەی ساڵی ٢٠٢٤ ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، یاسین مەحمودرەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی گرووپی کۆمپانیاکانی بەڕێز، دوای دەستخۆشی و گەیاندنی پێزانین بەکارمەندان و بەرپرسانی بەشە جیاوازەکان، ڕایگەیاند؛ ساڵی ٢٠٢٤ ساڵێکی پڕ کار و بەرهەم بووە بۆیان و بەهیمەتی سەرپەرشتیارانی پرۆژەکان و دڵسۆزی کارمەندەکانی، توانرا زۆرێک لە ئەرکە دیار و گرنگەکانی سەرشانی کۆمپانیا لە بەشەجیاوازەکاندا بەباشترین شێوە ڕایی بکەن و ساڵێکی پڕ دەستکەوت بووە بۆیان، هەر ئەمەش وایکردووە، کە بەشێک لەکارمەندانی وەک کارمەندی ساڵ دەستنیشان بکات و خەڵاتی شایستەیان بکات.

ناوبراو، باسی لەوەشکرد، هاوشانی کارکردنیان لەپرۆژەکان و گەیاندنی پرۆژەی خزمەتگوزاری و تەواوکردنی ئەو داواکارییانەی لەسەریان بووە لەپڕۆژە نیشتەجێبوونەکاندا، ساڵێکی گرنگ و پڕ بایەخ بووە بۆیان لەڕووی هەوڵە خێرخوازییەکانیان لەڕێگەی رێکخراوی خێرخوازی خەڵکەوە توانویانە هەزاران خانەوادە بە هاوکارییەکانیان بە سەر بکەنەوە و یارمەتیدەرێکی باشی بەشێک لە ناوەندە حکومییەکایش بن.

ئاشکراشیکرد؛ پلان و بەرنامەی گونجاو و گرنگیان هەیە بۆ ساڵی ٢٠٢٥ .

کۆبوونەوە، بە سەرنج و پێشنیاری بەشداربووان درێژەی پێدراو لەکۆتایشدا دوا وێنەی ساڵ چرکێنرا.

بومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوویدا
پێت بومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوویدا
لە سبەینێوە پارەی بەنزین دەبێت كارتی ئەلیكترۆنی
دوات لە سبەینێوە پارەی بەنزین دەبێت كارتی ئەلیكترۆنی
پەیوەنیدر