لە سبەینێوە پارەی بەنزین دەبێت كارتی ئەلیكترۆنی



بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینیبَوە كار بە سیستمی پارەدانی ئەلیكترۆنی “ڤیزە كارد” دەكرێت لە بەنزینخانەكان.

لقی كەركوكی بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەكانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كردووە، سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەكەینەوە، كە كاركردن بە كارتی پارەدانی ئەلیكترۆنی ڕێگەپێدراو لەلایەن بانكی ناوەندییەوە دەستپێدەكات لە بەنزینخانەكان.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە سەرجەم شۆفێران و بەنزینخانەكان پابەندی ڕێكارەكان بن و لە سبەینێوە سەرەتای ساڵی 2025 كار بە سیستمەكە دەكرێ.

جەختیشی كردۆتەوە، پارەدانی ئەلیكترۆنی دەبێتە گرنتی كارئاسانی و خێرایی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان.

لای خۆشیەوە، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، جێبەجێکردنی سیستەمی ئۆتۆماتیکی گومرگی جیهانی ASYCUDA بەرزکرایەوە بە پارەدانی ئەلیکترۆنی لە سبەینێوە دەستپێدەکات.

گرووپی کۆمپانیاکانی بەڕێز، دواین کۆبوونەوەی ساڵی ٢٠٢٤ی ئەنجامدا
پێت گرووپی کۆمپانیاکانی بەڕێز، دواین کۆبوونەوەی ساڵی ٢٠٢٤ی ئەنجامدا
لاهور شێخ جەنگی: دەسەڵاتدارانی هەرێم تێر ناخۆن لە قوتی میللەت
دوات لاهور شێخ جەنگی: دەسەڵاتدارانی هەرێم تێر ناخۆن لە قوتی میللەت
پەیوەنیدر