ئایا پیرۆزبایی کردن بە بۆنەی ساڵی نوێ جائیزە؟



لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێی زایینی، بەرپرسان و هاووڵاتیان پەیامی پیرۆزبایی بڵاودەكەنەوە، كە بۆنەكەش بۆنەیەكی ئایینی ئیسلام نییە، هەربۆیە خانەی فەتوای میسر دەڵێت: بە بەڵگەی قورئانی پیرۆز لە ڕووی شەرعەوە جائیزە.

خانەی فەتوای میسر ئێوارەی دوێنێ دوو شەممە لە تۆڕی (ئێكس) بڵاویكردەوە، پیرۆزبایی كردن بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی لە كەسانێك كە موسڵمان نین، لە ڕووی شەرعەوە جائیزە.

خانەی فەتوای میسر ئایەتێكی قورئانی پیرۆزی بە نموونە هێناوەتەوە، كە خوای گەورە لە سورەتی ابراهیم لە ئایەتی 5دا فەرموویەتی: (ؤذَكِّرْهُمْ بِأَيَّامِ اللهِ) و ئاماژە بەوە دەكات، نوێبوونەوەی ڕۆژەكان نیعمەتی خوایە بۆ بەندەكانی و پێویستی بە سوپاسگوزارییە.

دەشڵێت: بۆ ئەم فەتوایە پشتیان بە وتەی گەورە زانایانی بواری فیقهی ئیسلامی بەستووە.

لاهور شێخ جەنگی: دەسەڵاتدارانی هەرێم تێر ناخۆن لە قوتی میللەت
پێت لاهور شێخ جەنگی: دەسەڵاتدارانی هەرێم تێر ناخۆن لە قوتی میللەت
سۆران عومەر: ئێوە تەنها دابەشکردنی مووچەتان لەسەرە دەستی بەسەردا دەگرن!
دوات سۆران عومەر: ئێوە تەنها دابەشکردنی مووچەتان لەسەرە دەستی بەسەردا دەگرن!
پەیوەنیدر