سۆران عومەر: ئێوە تەنها دابەشکردنی مووچەتان لەسەرە دەستی بەسەردا دەگرن!



ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەکاتێکدا هیچ ساڵێک هێدەی ٢٠٢٤ داهاتی نەوت و ناوخۆی زۆر نەبووە، هیچ ساڵێکیش بەقەد ئەمساڵ داهاتیان نەبردووە! بەڵام ئامادە نەبوون لەو داهاتە زۆرە تەواوکاری مووچەی خەڵک بدەن!

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەربارەی پیرۆزبایی بەرپرسانی هەرێم بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە دەڵێت: چۆن ڕووتان دێ پیرۆزبایی ساڵی ١٠ مانگی لەخەڵک دەکەن؟!

دەشڵێت: عێراق مووچەی مانگی ١٠ی نارد، بەڵام ١٧ ڕۆژ دەستان بەسەردا گرت، دواتر بە ٧ ڕۆژ دابەشتان کرد، ئێستەش ١٤ ڕۆژە مووچەی مانگی ١١ی ناردووە ئامادە نەبوون دابەشی بکەن خەڵکتان سەرقاڵ کردووە بەوەوە بەغدا مووچەی مانگی ١٢ ی نەناردوە!

ئاماژەی بەوەشكردووە، عێراقی دوژمن کە سەرۆک کۆمارەکەی و دەیان بەرپرسی باڵای کوردە ئەمساڵ ١٠ ترلیۆن ٢٥٣ ملیار دینارە بۆ مووچە ناردووە! ئێوە تەنها دابەشکردنی مووچەتان لەسەرە دەستی بەسەردا دەگرن!

ئاشكراشی كردووە، لەکاتێک دا هیچ ساڵێک هێدەی ٢٠٢٤ داهاتی نەوت و ناوخۆی زۆر نەبووە، هیچ ساڵێکیش بەقەد ئەمساڵ داهاتیان نەبردووە، بەڵام ئامادە نەبوون لەو داهاتە زۆرە تەواوکاری مووچەی خەڵک بدەن!

 

ئایا پیرۆزبایی کردن بە بۆنەی ساڵی نوێ جائیزە؟
پێت ئایا پیرۆزبایی کردن بە بۆنەی ساڵی نوێ جائیزە؟
بافڵ تاڵەبانی: حكومەتێكی خزمەتگوزاری دادپەروەر پێكبهێنین پارێزگاری لە ژیانی خەڵك بكات
دوات بافڵ تاڵەبانی: حكومەتێكی خزمەتگوزاری دادپەروەر پێكبهێنین پارێزگاری لە ژیانی خەڵك بكات
پەیوەنیدر