‎ بە هۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبیل ١٠ کەس بریندار بوون



 

‎ لە ڕێگای کەلار ـ شێخ لەنگەر نزیک گردە گۆزینە سێ ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و ١٠ کەس برینداربوون.

‎هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ (سێ‌ شەممە) لەسەر ڕێگای کەلار ـ شێخ لەنگەر نزیک گردە گۆزینە بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێلی جۆری (مازدا تایبەت و نیسان سینترا و کیا سیراتۆ)وە ١٠ کەس بریندار بوون، کە ٨ کەسیان سەرنشینن و دوو لە بریندارەکان شۆفێرن.

ڕاشیگەیاندووە، ‎ئۆتۆمبێلی نیسان سێنترا و کیا سیراتۆ بە ئاراستەی شێخ لەنگەر ڕۆیشتوون، ئۆتۆمبێلی جۆری مازدە تایبەت بەئاراستەی کەلار هاتووە لەنزیک گردەگۆزینە پێکیانداداوە.

جەختیشی كردۆتەوە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.

بافڵ تاڵەبانی: حكومەتێكی خزمەتگوزاری دادپەروەر پێكبهێنین پارێزگاری لە ژیانی خەڵك بكات
پێت بافڵ تاڵەبانی: حكومەتێكی خزمەتگوزاری دادپەروەر پێكبهێنین پارێزگاری لە ژیانی خەڵك بكات
پشووی سەری ساڵ زیادكرا
دوات پشووی سەری ساڵ زیادكرا
پەیوەنیدر