پشووی سەری ساڵ زیادكرا



پشووی سەری ساڵ، كە لە شارەكانی عێراق “جگە لە هەرێمی كوردستان” تەنها یەك ڕۆژە و (1- 1) دەگرێتەوە زیادكرا بۆ دوو ڕۆژ و بەشێكی پارێزگاكان بڕیاریان لێدا.

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک بڕیاریدا ڕۆژی پێنج شەممە 2ی 1ی 2025 پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی پارێزگاکەدا.

بەپێی بڕیارەكە، سبەینێ و دوو سبەی چوار شەممە و پێنج شەممە (1 و 2-1-2025) بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە لەو پارێزگایە پشووی فەرمی دەبێت.

هاوكات، هەریەكە لە پارێزگاكانی (زیقار و واست و كەربەلا و نەجەف و دیالە و بەسرە) بڕیاریاندا هاوكات لەگەڵ ڕۆژی چوار شەممە (1-1-2025) ڕۆژی پێنج شەممە 2ی مانگیش بكەن بە پشووی فەرمی.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە هەرێمی كوردستان بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر عیسا (س.خ) و سەری ساڵی نوێوە، ماوەی نزیكەی 11 ڕۆژ پشووە و لە 25-12-2024 دەستپێدەكات تاوەكو 5-1-2025 دەخایەنێت.

‎ بە هۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبیل ١٠ کەس بریندار بوون
پێت ‎ بە هۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبیل ١٠ کەس بریندار بوون
دارایی عێراق بۆ مووچەی هەرێم بڕیاریدا
دوات دارایی عێراق بۆ مووچەی هەرێم بڕیاریدا
پەیوەنیدر