یەكێتی: مووچە بەپێی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی چارەسەر بكرێت



مەكتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی 2025ەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، پابەندێتی خۆمان بە سیاسەتی ڕاستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی دووپات دەكەینەوە و دەشڵێت: كێشەی مووچە بە پێی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی چارەسەر بكرێت.

مەكتەبی سیاسی یەکێتی لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، هیوادارین ساڵی نوێ ساڵی ئاشتی و ئاوەدانی، ماف و دادپەروەری و چارەسەری ڕەوای دۆزی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت لەسەروبەندی گۆڕانکاری ناوچەکە، بە دیالۆگی سیاسیی و ئاشتی و دیموکراتی.

ڕاشیگەیاندووە، هیوادارین ساڵی نوێ بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیش ساڵی بەدیهاتنی ژیان و گوزەرانی باشتر و تێپەڕاندنی دژواری و قەیرانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بێت بە تایبەتی مافی مووچە بە گوێرەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، دوور لە تێکەڵکردنی بە دۆسییە سیاسییەکان.

جەختیشی كردۆتەوە، پابەندێتی خۆمان بە سیاسەتی ڕاستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی و گێرانەوەی هاوسەنگی هێز بۆ ئەزموونەکەمان، هەر وەک بەڵێنی بە خەڵکەکەمان دابوو، دووپات دەکەینەوە و لە هەموو وێستگەکانی ساڵی ٢٠٢٥ یشدا کۆششی ڕەوای بۆ دەكەین، بەرەو حوکمڕانی و حکومەتێکی نوێی خزمەتگوزار و بەرپرس و پرۆسەیەکی سیاسیی کارا و دیموکرات و دەربەست.

مەكتەبی سیاسی یەكێتی هیوای وایە “ساڵی ٢٠٢٥ ساڵی گەشەی زیاتری پرۆسەی دیموکراتی وڵاتەکەمان و ساڵی دابینکردنی ئیستحقاقە دەستورییەکانی تری کورد بێت”.

دارایی عێراق بۆ مووچەی هەرێم بڕیاریدا
پێت دارایی عێراق بۆ مووچەی هەرێم بڕیاریدا
گۆڕان: بەهۆی بێ‌ مووچەییەوە ژیانی هاووڵاتییان خراپە
دوات گۆڕان: بەهۆی بێ‌ مووچەییەوە ژیانی هاووڵاتییان خراپە
پەیوەنیدر