لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا



لەسەر ڕێگای کەلار- دەربەندیخان بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە کەسێک گیانی لە دەستدا و سێ کەس برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ( سێ شەممە) دوو ئۆتۆمبێلێ جۆری (تۆیۆتا کامری و تۆیۆتا پیک ئاب) بەئاراستەی قەزای دەربەندیخان ڕۆیشتوون، لە بەرامبەر گوندی (لەواوان) پێکیاندادا.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لە دەستدا و سێ کەسی تر برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لە ناحیەی باوەنور.

جەختیشی كردۆتەوە، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

گۆڕان: بەهۆی بێ‌ مووچەییەوە ژیانی هاووڵاتییان خراپە
پێت گۆڕان: بەهۆی بێ‌ مووچەییەوە ژیانی هاووڵاتییان خراپە
لە ناوچەیەكی هەرێم نوێژە بارانە كرا
دوات لە ناوچەیەكی هەرێم نوێژە بارانە كرا
پەیوەنیدر