لە ناوچەیەكی هەرێم نوێژە بارانە كرا



بەكۆی كەمی ڕێژەی باران و بەفر لەمساڵدا، لە شارۆچكەی كۆیە نوێژە بارانە ئەنجام درا.

دوابەدوای پەیامەكەی دوێنێی شاڵاوە هیدایەت، شارەزای كەشناسی، كە لە (خەڵك)ەوە ئاڕاستەی مامۆستایانی ئایینی كرد بۆ ئەنجامدانی نوێژە بارانە، مامۆستایانی ئایینی و بەشێكی خەڵكی شارۆچكەی كۆیە ئەمڕۆ نوێژە بارانەیان ئەنجامدا.

بڕیارە لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی هەرێم، ڕۆژی هەینی لە دوانیوەڕۆدا نوێژە بارانە ئەنجام بدرێت.

دوێنێ‌، شاڵاو هیدایەت ڕایگەیاند،بەپێی ئەو لێکدانەوانەی کردومانە بەم زووانە هیچ شەپۆلێکی گشتگیری سەرتاسەری پێویست و باشی باران بۆ ناوچەکانمان لەئارادانیه و سیستەمێکی وشک باڵادەستە لەسەر ناوچەکانمان بۆ ماوەیەکی درێژ.

ئەو شارەزا كەشناسییە، داوا لە مامۆستایانی ئایینی دەكات، ڕۆژی هەینی دوانیوەڕۆكەی هەستن بە ئەنجامدانی نوێژە بارانە.

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
پێت لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەسرور بارزانی: مووچەخۆرانی هەرێم، ساڵێکی دارایی سەختی دیکەیان بەڕێکرد
دوات مەسرور بارزانی: مووچەخۆرانی هەرێم، ساڵێکی دارایی سەختی دیکەیان بەڕێکرد
پەیوەنیدر