وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی مووچەوە بڵاوکردەوە



وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی سەرجەم رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی فەرمانبەرانی تەواوکردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، تەمویلکردنی مووچەی ئەم مانگە کۆمەڵێک رێکاری تەکنیکی و ژمێریاری تێدابووە بەتایبەت وردبینیکردنی تەرازوی پێداچوونەوە (میزان مراجعە) کە لەگەڵ کۆتاییهاتنی ساڵدا ئەنجام دەدرێت بۆ دڵنیابوون لە وردبینییە داراییەکان.

وەزارەتی دارایی عێراق باسی لەوەشکردووە، “رێوشوێنی گرنگ دەگرینەبەر بۆ تەمویلکردنی مووچەی فەرمانبەران بە خێرایی و دڵنیابوونەوە لەوەی تەواوی فەرمانبەران شایستە داراییەکانیان وەردەگرن”.

ئەوەشی خستووەتە روو، داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەن بەرپرسیاربن لەو زانیارییانەی بڵاویدەکەنەوە و پشت ببەستن بە سەرچاوە فەرمییەکان بۆ گواستنەوەی هەواڵەکان.

راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی تەواوکردنی رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم لەکاتێکدایە، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تا ئێستا مووچەی مانگی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمیان وەرنەگرتووە و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو پارەیەی لەبەردەستدایە بۆ دابەشکردنی مووچە بەش ناکات و چاوەڕێن بەغداد ئەو کورتهێنانەی هەیە پڕی بکاتەوە.

پێنتاگۆن لەسەر ئاگربەستی هەسەدە و تورکیا ڕوونکردنەوە دەدات
پێت پێنتاگۆن لەسەر ئاگربەستی هەسەدە و تورکیا ڕوونکردنەوە دەدات
هێزەکەی سوپای عێراق لە گەڕەکی نەورۆز کشایەوە
دوات هێزەکەی سوپای عێراق لە گەڕەکی نەورۆز کشایەوە
پەیوەنیدر