هێزەکەی سوپای عێراق لە گەڕەکی نەورۆز کشایەوە



کێشەکەی گەڕەکی نەورۆزی کەرکووک بە شێوەیەکی کاتیی هەڵپەسێردرا و هێزەکەی سوپای عێراقیش لە گەڕەکەکە کشایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، هێزێکى سوپاى عێراق چووە ناو گەڕەکى نەورۆز لە شارى کەرکووک کە دانیشتووانەکەی کوردن و  ماوەى ساڵێکە دژى داگیرکردنى ماڵەکانیان مانیان گرتووە.

هێزەکەی سوپای عیراق هەوڵیدا بە زۆر خانووەکان بەو هاووڵاتییانە چۆڵ بکات، بەڵام دوای دەستوەردانی پارێزگاری کەرکووک هێزەکە ڕاگیرا و پاشان کشانەوە.

بە پێی زانیارییەکان سوپای عێراق هەوڵی داوە لە ڕێی بەخشینی خانوویەکی گەڕەکی نەورۆزەوە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی چارەسەر بکات کە ساڵی ڕابردوو لەو گەڕەکەدا دەستیان بەسەردا گرتووە.

 

وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی مووچەوە بڵاوکردەوە
پێت وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی مووچەوە بڵاوکردەوە
بارزانی: پێویستە چیتر کۆسپ و تەگەرە بۆ مافەکانی خەڵکی کوردستان درووست نەکرێت
دوات بارزانی: پێویستە چیتر کۆسپ و تەگەرە بۆ مافەکانی خەڵکی کوردستان درووست نەکرێت
پەیوەنیدر