پرۆژەیەکی نوێ بۆ تەکسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕاگەیەندرا



 

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕەزاق سەعداوی، وەزیری گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەی “تەکسی نیشتمانی”ی دەکەن کە سەرجەم کۆمپانیاکانی تەکسی لە ڕێی پلاتفۆرمێکەوە پێکەوە دەبەستنەوە.

وتیشی: “پڕۆژەی تەکسی نیشتمانی یەکێکە لە پڕۆژە هاوبەشەکانی وەزارەتی گواستنەوە و کەرتی تایبەت و ئامانجیش لێی کۆکردنەوەی کۆمپانیاکانی تاکسییە لە هەموو پارێزگەکانی عێراقدا، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، لە ژێر یەک پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنیدا”.

ڕوونیشیکردەوە کە یەکەیەکی ناوەندیی ئەرکی کۆنترۆڵکردنی بەڕێوەبردن و ڕێکخستن و سەرپەرشتیکردنی تەکسییەکان و ئاڕاستەکردنی شۆفێرەکان لە ئەستۆ دەگرێت و هەر لەوێشەوە سکاڵای هاووڵاتییان وەردەگیرێت.

وەزیری گواستنەوەت عێراق ڕاشیگەیاند، گرنگترین سوودەکانی پڕۆژەی تەکسی نیشتمانی بریتین لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی تایبەت بە هاووڵاتییان، کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتووچۆ و دەردانی گازی ژەهراوی، جگە لەوەش دڵنیابوونەوەی هاووڵاتییان لەوەی سیستمێکی شوێنپێهەڵگرتنی ئەلیکترۆنی هەیە و هەلی کاریش بۆ ئەو کەسانە دەڕەخسێنێت کە داهاتیان سنووردارە.

بەڵام وەزیری گواستنەوەی عێراق

بارزانی: پێویستە چیتر کۆسپ و تەگەرە بۆ مافەکانی خەڵکی کوردستان درووست نەکرێت
پێت بارزانی: پێویستە چیتر کۆسپ و تەگەرە بۆ مافەکانی خەڵکی کوردستان درووست نەکرێت
وەزارەتێک بۆ ساڵی نوێ هەلی کار ڕادەگەیەنێت
دوات وەزارەتێک بۆ ساڵی نوێ هەلی کار ڕادەگەیەنێت
پەیوەنیدر