وەزارەتێک بۆ ساڵی نوێ هەلی کار ڕادەگەیەنێت



بەرپرسێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ کار لە سایتی دۆزینەوە و تۆمارکردنی بێکاران دەکەن و دوای پشووەکانی سەری ساڵ کارا دەکرێت.

محەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بە میدیاکانی پارتی ڕایگەیاند: “بە مەبەستی دۆزینەوەی ھەلی کار و تۆمارکردنی ناوی بێکاران بە شێوەیەکی ئەکادیمی، وەک وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، سایتێکی تایبەتمان بە کار داناوە”.

ئەو بەرپرسە باسی لەوەشكرد: “ھەرچەندە سایتەکە کەوتووەتە کار، بەڵام ئێستا ھەندێ گۆڕانکاری و کاری وردتر و پێویستتر لە سایتەکە دەکرێت و بە نیازین دوای پشووەکانی سەری ساڵ بە شێوەیەکی فەرمی کارای بکەین”.

بەرپرسەکەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو: “ئەو کەسەی کە دەچێتە ناو سایتەکە ناوی خۆی تۆمار دەکات و ھەر لەناو سایتەکەش ناوی خۆی بۆ ڕاھێنان لەسەر کارەکە تۆمار دەکات و ھەرکات گەیشتە ئاستی پێویست، لەلایەن وەزاره‌ته‌وه‌ لە ناوچە جیاجیاکان، خولی ڕاھینانیان بۆ دەکرێتەوە و بەھۆی ئەو ئامارەی خاوەنکارەکانیش کە لامانە، ئەو بێکارانە دوای خولەکە دەخەینە سەر کار”.

هاوكات ئه‌و به‌رپرسه‌، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ھەرچەندە لە ماوەی کابینەی نۆیەم زیاتر لە 10 ھەزار بێکاریان خستووەتە سەر کار و ھەلی کاریان بۆ دابینکردوون، بەڵام پێیانوایە بەو ھەنگاوەیان باشتر و وردتر کار لەسەر دۆزینەوەی ھەلی کار و کەم کردنەوەی بێکاری دەکەن.

پرۆژەیەکی نوێ بۆ تەکسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕاگەیەندرا
پێت پرۆژەیەکی نوێ بۆ تەکسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕاگەیەندرا
کەجەکە پشتیوانیی بۆ پەیامەکەی ئۆجالان ڕاگەیاند
دوات کەجەکە پشتیوانیی بۆ پەیامەکەی ئۆجالان ڕاگەیاند
پەیوەنیدر